پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی تەمموزی 2022، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی پێشەوا قازی محەمەد کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی عەلی قازی کوڕی پێشەوا قازی محەمەد.
لە پەیامەکەیدا نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، “كۆچى دوايى و له‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو عه‌لى قازى، كوڕ و يادگارى پێشه‌وا قازى، خه‌مبارى كردين. پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى ئێوه و ته‌واوى كه‌سوكار و هاوڕێيانى خوالێخۆشبوو و گه‌لى كورد به‌گشتى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌متانم”.
وتیشی، “له خواى مه‌زن داواكارم ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت و گيانى خوالێخۆشبوو عه‌لى قازى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات. يادى به خێر”.
ئەوەش لەکاتێکدایە کاتژمێر 5:00ی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە شاری بۆن لە ئەڵمانیا عەلی قازی لە تەمەنی 89 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.