پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەپێی ڕاپرسییەک دەرکەوتووە، نرخی خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان بەڕێژەی %10 دابەزیوە و %56ی ئەوانەی کە بەشدارییان لە ڕاپرسییەکەدا کردووە پێیانوایە کەرتی خانووبەرە داکشانی بەخۆیەوەبینیوە.
بەگوێرەی ڕاپرسییەکی نوێ کە لەلایەن ئابووریناس بیلال سەعید سەرپەرشتیکراوە، “%36ى هۆكارى دابه‌زینه‌كه په‌یوه‌ندى به ڕێكنه‌كه‌وتنه‌وه هه‌یه له‌سه‌ر پرسى سه‌رۆككۆمار، %30 به‌شداربووه‌كانیش پێیانوابووه دابه‌زینه‌كه په‌یوه‌ندى به كه‌مبوونه‌وه‌ى كڕیارى عه‌ره‌به‌وه هه‌یه، %26ى به‌شداربووه‌كان پێیانوایه یاده‌كانى نه‌ورۆز و هاتنى مانگى ره‌مه‌زان كاریگه‌رى له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه هه‌بووه”.
لەو ڕاپرسییە کە 30 كه‌س له به‌ڕێوه‌به‌رانى كۆمپانیا و خاوه‌ن نووسینگه‌كانى خانووبه‌ره له سلێمانى، هه‌ولێر و دهۆك به‌شدارییان تێدا كردووه ده‌ركه‌وتووه، “پڕۆژەکانی خانووبەرە یەکێکی دیکەن لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی خانووبەرە و %26ی بەشداربووان ئەم هۆکارەیان وەک هۆکارێکی لاوەکی بابەتەکە لەقەڵەمداوە”.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ساڵانێکی زۆرە نرخی کڕینی خانووبەرە لە باشووری کوردستان بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیوەبینیوە و ئەمەش بارگرانی بۆ هاوڵاتیان و بەتایبەتیش گەنجان دروستکردە کە ناتوانن بە ئاسانی ببنە خاوەنی شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان.