سوودەکانی شەربەتی مانگۆ

پۆڵەتیک پرێس

مانگۆ وەک میوە زۆر دەخورێت و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، شەربەتەکەشی بەهەمان شێوە چەندین سوودی تەندروستی بە جەستە دەگەیەنێت.

سوودەکانی شەربەتی مانگۆ:

-ئاسن یەکێکە لە کانزا زۆر گرنگەکان بۆ جەستە مانگۆ دەوڵەمەندە بە ئاسن چارەسەری کەمخوێنی دەکات.

-ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی و بەکتینی تێدایە یارمەتی دابەزینی کۆلیستڕۆڵی خراپ لەخوێندا دەدات.

-کالۆری کەمە و دەڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا و ڕیشاڵەکان سوودێکی زۆری بۆ خانمانی دووگیان هەیە یارمەتی گەشەی جەستەیی و مێشکی کۆرپەلە دەدات.

Tomato and Mango Value Chain › Grants Programme | SWITCH-Asia

-سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی پێست هەیە و درەوشاوەی دەکات، هەروەها چارەسەری زیپکە و پەڵە دەکات.

-سەرچاوەیەکی سەرەکی پۆتاسیۆمە یارمەتی تەندروستی دڵ و ماسولکەکان دەدات و کۆنتڕۆڵی پەستانی خوێن دەکات.

-یارمەتی تەندروستی کرداری هەرس دەدات و ڕێگری لە کێشەکانی گەدە دەکات.

-ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانی تێدایە مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.

-دەوڵەمەندبوونی بە کانزا و ڤیتامینەکان بەتایبەتی ڤیتامین سی وادەکات بەرگری لەش بەهێزبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا