ئەنجامی بیركردنەوەی نەرێنی لەسەر گەنجان

پۆڵەتیك پرێس:
بیركردنەوەی نەرێنی كاریگەری خراپ لەسەر كچانی گەنج دروست دەكات، هەندێك كات ئەم بیركردنەوانە گەشە كردن بە دوای خۆی دا دەهێنێت، لە هەمان كاتدا ئەكرێت ببێتە هۆی بێ هیوایی و خەمۆكی كە ئەمەش كاریگەری كەسەرتەندروستی جەستە هەیە.

هەست كردن بە كەمی پەستانێكی زۆر دروست دەكات.

بیركردنەوەی نەرێنی ،بێ هیوایی و پەستانی زۆر دروست دەكات، كە ئەمەش هاوسەنگی هۆرمۆنەكانی لەش تێك دەدات،ئەو ماددانەی كە لە مێشك دا هەن بۆ ڕووبەڕووبونەوەی نەخۆشی بەرەو كەمبوونەوەی دەبات،هەروەها دەبێتە هۆی ئەوەی بەردەوام كسێكی توڕە بیت ، ئەمەش دەبێتە هۆی توش بوون بە نەخۆشی دڵ و دەمار نەخۆشی هەرس كردن ، هەو كردن.

چۆن بیركردنەوەی نەرێنی كاردەكاتە مێشك ؟
١-بیرەوەری و بیكردنەوەی نەرێنی.
كاردانەوەی زیاد لە پێویست لە كاتی ستێرس دا ئەنجامی ئەوەیە كە تۆ زۆر بیر دەكەیتەوە بە شێوەیەكی نەرێنی،ئەمەش ئەبێتە هۆی ئەوەی نەتوانی بەشێوەیەكی ڕوون بیر بكەیتەوە .واتە سەرنج و بیەكردنەوت لاواز دەبێت.

٢-بیركردنەوەی نەرێنی چۆن رێژەی كۆرتیزۆل دەگۆڕێت،ئەو سترێسانەی كە توشت دەبێت لە ئەنجامی بیر كردنەوەی نەرێنی ،دەبێتەی هۆی گۆڕانكاری لە هۆرمۆنی كۆرتیزۆل دا كە ئەمەش ئەگەری هەیە كاریگەری بكاتە سەر ، تێك چوونی باری دەروونی مرۆڤ و توشی خەمۆكی و دڵە ڕاوكێ و شیزۆفینیای دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا