ژنێک 40 هۆت دۆگ لەماوەی 10 خولەکدا دەخوات

پۆڵەتیک پرێس

میکی سۆدۆی ئەمریکی هەشتەمین نازناوی خۆی لە پێشبڕکێی خواردنی هۆت دۆگی خانمان بەدەستهێنا و لەو پێشبڕکێیەدا جارێکی دیکە شوێنی خۆی کردەوە دوای ئەوەی ساڵی پار بەهۆی دووگیانبوونیەوە لە پێشبڕکێکە دوورکەوتەوە.

پێشبڕکێی بەناوبانگی “Nathan’s Hot Dog Eating Contest” لە چوار تەمووز بەهۆی ئاهەنگی ڕۆژی سەربەخۆیی ئەمریکا گەڕایەوە، لەساڵی 2014ەوە سۆدۆ براوەی هەموو پێشبڕکێکانی خانمان بووە و لەساڵی 2020 بەهۆی دووگیانیەوە نەیتوانیوە بەشداری بکات.

سۆدۆی تەمەن 36 ساڵ 40 هۆت دۆگی لەماوەی 10 خولەکدا خوارد، یەکەم پێشبڕکێ لەساڵی 1916دا ئەنجامدرا کاتێک جیم مۆلینی ئێرلەندی 13 سۆسیجی لەماوەی 10 خولەکدا خوارد، لەوکاتەوە پێشبڕکێکە بەشێوەیەکی ڕێکخراو بەڕێوەدەچێت و نەوەستاوە تەنها لەکاتی جەنگی جیهانی دووەم نەبێت، لەساڵی 2011دا ڕێکخەرانی پێشبڕکێکە بڕیاریاندا بەشێکی تایبەت بە خانمان بکەنەوە، چونکە ناوبانگێکی زۆری لەناو ژناندا پەیداکردبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا