بەڤیدیۆ.. منداڵێک دایکی لە مردن ڕزگار دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کوڕێکی تەمەن 10 ساڵ بەناوی گاڤین کێنی دایکی لە مردن ڕزگارکرد، دوای ئەوەی لەکاتی مەلەکردنیدا تووشی پەرکەم بوو.

بەپێی ماڵپەڕی “فۆکس نیوز”ی ئەمریکی کە گرتە ڤیدیۆکەکی نیشاندا کاتێک گاڤین لە ئۆکلاهومای ئەمریکا بازیدایە ناو مەلەوانگەکەوە بۆ ڕزگارکردنی دایکی لۆری کێنی پێش ئەوەی باوکی بێت و یارمەتیان بدات، گاڤین بەوشێوەیە توانی سەرکەوتوبێت لە ڕزگارکردنی دایکی.

بەگوێرەی هەواڵی فۆکس نیوز، لۆری وتی ڕووداوەکە یەکێک بوو لە خرپترین کابوسەکانی ژیانم، باسی لەوەشکرد ئەمە یەکەم جار نییە کە کوڕەکەی لەو دۆخە تەندروستییە مەترسیدارەی یارمەتی بدات، بەڵکو گرنگی زۆر بە بارودۆخی تەندروستی دایکی دەدات و بەردەوام بەشێوەیەکی باش هەڵسوکەوتی لەگەڵدا دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا