پۆڵەتیک پرێس
بەشێکی زۆری خەڵک بەدەست نەخۆشیەکانی دڵەوە دەناڵێنن و هۆکارێکن بۆ جەڵتەی دڵ، سیستمی خۆراکی ڕۆڵێکی گەورەی لە تەندروستی دڵدا هەیە.
ئەم خواردنانە مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ زیاددەکەن:
-خوێ
بەشێوەیەکی گشتی کەسانی پێگەیشتوو نابێت ڕۆژانە لە پێنج گرام خوێ زیاتر بەکاربهێنن، چونکە زیادەڕوی کردن تێیدا دەبێتە هۆی توشبوون بە چەندین نەخۆشی جیاواز.
-چەوری
چەوری ناتەندروست زیانی بۆ هەموو ئەندامەکانی جەستە هەیە بەتایبەتی دڵ.
-شەکر
شەکر لە بەشێکی زۆر خواردن و خواردنەوەکانی ڕۆژانەدا هەیە، بە بکوژی دڵ ناودەبرێت بەپێی توێژینەوەکان ئەو کەسانەی ڕۆژانە شەکر زۆر بەکاردەهێنن مەترسی مردنیان بە کێشەکانی دڵ زیاترە بەراورد بەو کەسانەی بەکاریناهێنن یان بەڕێژەیەکی زۆر کەم بەکاریدەهێنن.
-خواردنە ئامادەکراوەکان خواردنە ئامادەکراوەکان دوڵەمەندن بە خوێ، چەوری و شەکر بۆیە مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵتەی دڵ زیاددەکەن.