پۆڵەتیک پرێس
سیستمی خۆراکی ڕۆڵێکی گرنگی بۆ تەندروستی هەموو ئەندامەکان هەیە لەوانە مێشک، هەندێک لە خواردنەکان سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی مێشک هەیە و یارمەتی بەهێزبوونی دەدەن.
چوار خواردن یارمەتی بەهێزبوونی مێشک دەدەن:
-بلوبێری
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا و ماددە بەسوودەکان یارمەتی بەهێزبوونی مێشک و بیرەوەری دەدات.
-زەیتی زەیتون
دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان ڕێگری لە کێشەکانی مێشک دەکات و بیرەوەری بەهێزدەکات.
-ئاڤۆکادۆ
توێژینەوەکان دەریانخستووە ئاڤۆکادۆ سوودێکی زۆری بۆ مێشک هەیە و یارمەتی لەناوبردنی ئەو زیانانە دەدات کە ڕووبەڕوی دەبنەوە.
-ماسی سەلەمون
دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا3 پارێزگاری لە خانەکانی مێشک دەکات و مەترسی توشبوون بە زەهایمەر کەمدەکاتەوە.