لە عێراق خۆپیشاندانە و داوای دوورخستنەوەی چەند بەرپرسێک دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەدان هاووڵاتی پارێزگای زیقاڕ دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و داوای دوورخستنەوەی بەشێک لە بەرپرسانی پارێزگاکە دەکەن.

بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان، بەشێک لەو هاووڵاتییانەی خۆپیشاندان دەکەن دەرچووانی زانکۆن کە هێشتا دانەمەزراون.

لە هەمان کاتدا، هاووڵاتییانی قەزای سەید دەخیل لە ڕۆژهەڵاتی ناسڕیە ناوەندی پارێزگای زیقاڕ دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و بەهۆی کەمی خزمەتگوزاری داوای دوورخستنەوەی حەیدەر ئیبراهیمی قائیمقامی قەزاکە دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە لە پارێزگای بەسڕە خۆپیشاندەرانی ناڕازی پاڵاوتگەی نەوتی شوعەیبە و کۆمپانیای پاڵاوتگەکانی باشووری بەسڕەیان داخست.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا