کازمی داوا لە هێزە ئەمنی و سەربازییەکان دەکات تاوەرەکانی کارەبا بپارێزن

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆک وەزیرانی عێراق، داوای لە هێزە ئەمنی و سەربازییەکان کرد تاوەرەکانی گواستنەوەی کارەبا بپارێزن.

ئەمڕۆ هەینی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، داوای لە هەموو هێزە ئەمنیەکان و سەربازییەکان کرد تاوەرەکانی گواستنەوەی کارەبا لە ناوچەکەدا بپارێزن، دوای زیادبوونی ئەو هێرشانەی بەم دواییانە گەیشتە بەغدای پایتەخت.

بەپێی بەیاننامەی مەکتەبەکانی ڕاگەیاندن، ئەمرۆ کۆبوونەوەیەکی ئەمنی و بەپەلە ڕێکخراوە لەلایەن، سەرکردە ئەمنیەکان و هەواڵگرییەکان، تیایدا گفتوگۆ کراوە لەسەر کردنە ئامانجی تاوەرەکانی گواستنەوەی کارەبا، لەلایەن تیرۆستان و گروپە تێکدەرەکانەوە، پێداچوونەوە بەو پلانانە کراوە کە بۆ پاراستنیان ئامادە کراون.

کازمی جەختی لە سەرکردە ئەمنی و هەواڵگریەکان کردەوە “بۆ پەرەپێدانی پلانەکانی پاراستنی تاوەرەکانی کارەبا و دانانی پلانی نوێ، چونکە کاریگەری زۆری لەسەر هاوڵاتیان دروست کردووە”.

فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، هێزە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی ئاگادار کردەوە، دڵنیابنەوە لە پاراستنی تاوەرەکانی کارەباو ژمارەی هێزەکانیان زیاد بکەن، بۆ جێبەجێکردنی پلانەکایان.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا”خانەیەکی قەیرانی کارەبا پێکبهێنن بۆ پاراستنی تاوەرەکان، جەختی لەوەش کردەوە کە لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو هێزانە دەکرێت کە شکست دەهێنن لە بەجێهێنانای ئەرکەکانیان”.

لە هەمان کاتدا کازمی بە سەرکردەی هێزە ئەمنیەکانی وت”پاراستنی شکۆی خەڵک و ژێرخانەکانیان ئەرکی ئێوەیەو، هیچ شکستێک قبوڵ ناکرێت، مامەڵەی توند بەرامبەر بەو کەسانە دەکرێت کە شکست دەهێنن”.

سەرۆک وەزیران جەختی لەوەش کردەوە”وەزارەتی کارەبا کاردەکات بۆ پێدانی چەند کاتژمێرێکی زیادەی کارەبا بە هاوڵاتیان، هەروەها بەرهەمهێنانی کارەبا بەرزبۆتەوە بۆ بەرزترین ئاست، بەڵام ئەو دەستە نامۆو تیرۆریستیانەی هەیە نایانەوێت وڵاتەکامان جێگیر بێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا