دوای هەڵوەشاندنەوەی پارەی خۆڵ و خاشاك پارەی دادنوسەکانیش هەڵوەشایەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەتیف شێخ مستەفا، دادوەر و پەرلەمانتاری پێشووی عێراق ڕایگەیاند، “بەگوێرەی بڕیارێک لە دادگای بەرایی سلێمانی/٢ و پاڵپشت بە بڕیارێکی پێشووتری ئەنجومەنی شورای هەرێم، ئەو گرێبەستەی وەزارەتی داد لەگەڵ کۆمپانیای کەرتی تایبەت کردوویەتی کە لە فەرمانگەکانی دادنووس پارە وەردەگرن لە ھاووڵاتیان لەڕووی یاساییەوە پوچەڵە”.

ئەمڕۆ چوارشەممە لەتیف شێخ مستەفا لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردەوە، “بەگوێرەی یاسا ھەموو رسوماتێک دەبێت بە یاسا لەلایەن پەرلەمانەوە بریاری لێبدرێت وە تەنھا لەلایەن کارمەندانی فەرمانگە وەربگیرێت و ھەر پارەیەک بدرێت بە کۆمپانیا نایاساییە”.

وتیشی، “هاووڵاتی کە مامەڵەی ھەبوو لە دادنوس تەنیا ئەو پارەیە دەدات کە لەلایەن فەرمانگەی دادنوس خۆیەوە لێی وەردەگیرێت، لەم بریارەدا دادگا بریاریداوە بە گێڕانەوەی بڕی ئەو پارەیەی کە داویەتی بە کۆمپانیاکە”.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردوودا بڕیاردرا، چیتر پێویست ناکات هاووڵاتیان پارەی خۆڵ و خاشاک بدەنە کۆمپانیا و کەرتی تایبەت.

No photo description available.

No photo description available.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا