ئاماری قوربانیانی چێشتخانەکەی بەغدا بەرزبووەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

میدیای عێراقی بڵاویکردەوە، ئاماری قوربانیانی چێشتخانەکەی بەغدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی ئایاری 2022 داڕما، گەیشتە سێ حاڵەتی گیان لەدەستدان.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی داڕمانی چێشتخانەکەی بەغداوە سێ کارمەند گیانیان لەدەستداوە.

وتیشی، “تیمی بەرگری شارستانی تەرمی دووەمی لەژێر داروپەردووی چێشتخانەی لەیلا دەرهێناوە و یەکێکی دیکەش لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا بەمەش تا ئێستا سێ حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ئەو ڕووداوەوە تۆمارکراوە”.

ئەمڕۆ یەکشەممە بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە ناوچەی جادریە لە بەغدای پایتەختی عێراق، بینای چێشتخانەیەک بە تەواوەتی داڕوخا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا