پۆڵەتیك پرێس:
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند، لەكاتی گەڕانی سەربازیدا لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات لەناوچەی تەل زەهەب، رووبەڕووی خاڵێكی پشكنینی سوپای سوریا بوونەتەوەو لەكاتی تێپەڕبوونیاندا رووبەڕووبوونەوە لەنێوانیان روویداوە.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەبەیاننامەیەك راشیگەیاند، لەكاتی چوونیان بەناو خاڵە پشكنینەكەی ناوچەی تەل زەهەب هێرشكراوەتە سەریانو ئەوانیش وەڵامی هێرشەكەیانداوەتەوە.
هاوپەیمانییەكە ئەوەشی راگەیاندووە، هێزەكانی سەر بە گەڕانە سەربازییەكەی هاوپەیمانان بۆ بەرگری لە خۆكردن وەڵامی هێرشەكانی ئەو كەسانەیان داوەتەوە، بەڵام زیانیان بە كەس نەگەیاندووە و لێكۆڵینەوە لەرووداوەكەش دەستیپێكردووە.
رۆژی دوو شەممە 17ی ئاب رووداوەكە روویداوە، كە تائێستا هیچ لایەنێكی فەرمی سوپای سوریا لەو بارەوە روونكردنەوەی نەداوە.