ئەمڕۆ دیداری گشتی یەکێتی لە سلێمانی بەڕێوە دەچێت

پۆڵەتیک پرێس

ئەمڕۆ  دیداری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە شاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت.

ئەمڕۆ شەممە 28ی ئایاری 2022، کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی یانەی پێشمەرگە  دیداری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەڕێوە دەچێت، دیدارەکە ماوەی چوار ڕۆژ دەخایەنێت، لەسەرەتای دیدارەکەدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاریەتی مام جەلال وتەی خۆی پێشکەشدەکات.

دواتر بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەسەر چەند تەوەرێک گفتوگۆ دەکات، یەکێکیان ئەجێندای ناوخۆی حزبەکەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا