ئەمەریکا لەهێرشكانی عێراق و سوریا نیگەرانە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا نیگەرانی خۆی سەبارەت بە زنجیرە هێرشەکانی ئەمدواییانەی سەر سەربازە ئەمەریکییەکان لە عێراق و سوریادا دەردەبڕێت و رایدەگەیەنێت هێرشەكان هەڕەشەی جدی و چەكی كوشندەن”.

ڕۆژی چوارشەممەی رابردوو، دیبلۆماتکاران و هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق و سوریا بە سێ هێرشی موشەکی و فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان کرانە ئامانج، هەر لەو ڕۆژەدا 14 ڕۆکێت لە بنکەیەکی ئاسمانی عێراق درا کە هێزەکانی ئەمەریکای تێدایە، لە ئەنجامیشدا دوو سەربازی ئەمەریکی برینداربوون و تائێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەو ‌هێرشانەی نەگرتووەتە ئەستۆ.

جۆن کیربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لە پەیامێكدا رایگەیاندووە، ئەمەریکا زۆر نیگەرانە لەو هێرشانە و بە هەڕەشەیەکی جدی لە ناوی بردن ناوزەندیان دەكات”.

جۆن كیربی دەشڵێت ” ئەوان چەکی کوشندە بەکاردەهێنن، نازانم لەوە زیاتر چی بڵێیت جگە لەوەی ئەوە هەڕەشەیەکی مەترسیدارە.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا