لە هەولێر سێ دەرمانخانە بەهۆكاری مامەڵەكردن بە دەرمانی نایاسایی داخران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە درێژەی پشكنین و بەسەركردنەوەكانی تیمی چاودێری بازاڕی بەڕێوەبەرایەتی KMCA لە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ قائمقامیەتی قەزای هەولێر پشكنین بۆ ژمارەیەك لە دەرمانخانە ئەنجامدرا.

لە ئەنجامی پشكنینەكە سێ دەرمانخانە بە هۆكاری سەرپێچیكردن لە ڕێنماییەكان و مامەڵەكردن بە دەرمانی قاچاخ و بێ سەرچاوە داخران و لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵ كرا.

بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆلی جۆری دەرمان بەردەوام هۆشداری دەدات بە سەرجەم ئەو شوێنانەی كە مامەڵە بە بەرهەمی دەرمانسازی و پزیشكییەوە دەكەن پابەندی گشت ڕێنماییەكانی بن و بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی سزای یاسایی توندیان دەكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا