موقتەدا سەدر وەڵامی پەیوەندیی تەلەفۆنی مەسعود بارزانی ناداتەوە

پۆڵەتیک پرێس:
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پارتی دیموکراتی کوردستان تایبەت بە پۆڵەتیک پرێس نهێنی دواین کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی لەگەڵ سەرکردەی سوننەکان ئاشکرادەکات.

سەرچاوەکەی پۆڵەتیک پرێس کە لەبەر هەستیاریی بابەتەکە داوایکرد ناوەکەی بڵاونەکرێتەوە ڕایگەیاند، لە دواین کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی لەگەڵ شاندێکی هاوپەیمانی سیادە بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبووسی و خەمیس خەنجەر، بارزانیی بە ڕوونی نیگەرانی خۆی لە هاوپەیمانێتی سێقۆڵیی ڕاگەیاندووە و وتویەتی “پەیوەندیی تەلەفۆنیم بە موقتەدا سەدرەوە کردووە بەڵام ئەو وەڵامی نەداومەتەوە”.

سەرچاوەکەی پۆڵەتیک پرێس وتیشی “بارزانی بە شاندەکەی هاوپەیمانی سیادەی وت چۆن دەتوانن هاوپەیمانێتیەک بنیات بنێن بەڵام وەڵامی پەیوەندیی هاوپەیمانەکەت نەدەیتەوە؟”.

بارزانی پەیامی ئەوەی بە شاندی سوننەکان داوە، کە لەنێو پارتی دەنگی ناڕەزایەتی دروستبووە و داوای ئەوە دەکەن حزبەکەی هەڵوێست بەرامبەر هاوپەیمانێتیەکەیان لەگەڵ سەدر و سوننەکان وەربگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا