كازمی بڕیارێكی توندی دژی ئێرانییەكان دەركرد

پۆڵەتیك پرێس:

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری بۆ دەروازە سنورییەكان دەركرد بە رێگرتن لە هاتنەناوەوەی دەیان هەزار ئێرانی بۆ عێراق بۆ بەشداریكردن لە چلەی ئیمام حسێندا.

كازمی لە دوای 2003 دەبێتە یەكەم سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەپاندنی ئەو بڕیارە بەسەر ئێراندا.

ئیرەج مەسجەدی باڵیۆزی ئێران لە عێراق وتی: دۆسێی زیارەتكارانی چلەی ئیمام حسێن ئەمساڵ تەواو داخراوە، عێراق بڕیاری دەركردووە بە رێگرتن لە هاتنەناوەوەی زیارەتكارە ئێرانییەكان بۆ ئەو بۆنەیە بۆ نێو عێراق.

لای خۆیەوە نسیف خیتابی پارێزگاری كەربەلا وتی: پارێزگای كەربەلا پابەندە بە بڕیارەكانی حكومەتی ناوەندی و ئەوان پێشوازی لە هیچ زیارەتكارێك ناكەن لە پێناو پارێزگاری لە تەندروستی هاووڵاتیان بەهۆی كۆرۆناوە كە بەرەو بێ پێشینە لە عێراق دەڕوات.

لای خۆیانەوە حزبە شیعەكان و میلیشیا چەكدارەكانی سەر بە ئێران رەخنەی توندیان لە كازمی گرتووە بە هۆی بڕیارەكەیەوە و بەشێك لە وتاربێژەكانیش هێرشیان كردووەتەسەر سیاسەت و بڕیارەكانی كازمی كە لەگەڵ بنەماكانی حسێندا نایەتەوە.

ساڵانە بە هەزاران گەشتیاری ئاینی ئێرانی روو لە عێراق دەكەن بۆ بەشداریكردن لە رێوڕەسم و بۆنە ئاینییەكانی مەزهەبی شیعە لە عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا