ئاوات شێخ جەناب گەڕایەوە وەزارەتی دارایی و ئابووریی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەڕایەوە سەر کارەکەی لە وەزارەتی دارایی.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی پۆڵەتیک پرێس لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادار دەستیکەوتووە، ئەمڕۆ یەکشەممە وەزیری دارایی گەڕایەوە سەر کارەکەی لە وەزارەتی دارایی، کە پێشتر بەهۆی نیگەرانیەکانی لە چەند پرسێک، مۆڵەتی وەرگرتبوو و ماوەیەک لە وەزارەتی دارایی دورکەوتبووەوە.

گەڕانەوەی وەزیری دارایی بۆسەر کارەکەی دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوەی ئاوات شێخ جەناب و مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم دێت، کە تیایدا مەسرور بارزانی داوای لە ئاوات شێخ جەناب کردبوو بگەڕێتەوە سەر کارەکەی.

نیگەرانیەکانی وەزیری دارایی و ئابووریی بەهۆی شێوازی کۆکردنەوەی داهات و دابەشکردنی موچەوە بووە و داوایکردبوو، کەسێکی دیکە لەلایەن بزوتنەوەی گۆڕانەوە بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان بکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا