سەرۆك كۆماری عێراق بانگهێشتنامەیەكی لە سەرۆك كۆماری ئێرانەوە پێدەگات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆك كۆمار دكتۆر عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، بانگهێشتنامەیەكی فەرمی لە ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری ئێرانەوە بۆ سەردانی ئەو وڵاتە پێگەیشت.

ئەمەش لەكاتی پێشوازیكردنی سەرۆك كۆماری عێراق هات، رۆژی چوارشەمە 22_2_2023 ، لە كوشكی بەغدا، لەوەزیری دەرەوەی ئێران، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان و شاندی یاوەری، سەرۆك كۆمار بەڵێنی دا لە نزیكترین كاتدا وەڵامی بانگهێشتنامەكە بداتەوە .

لە دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار، جەختی لەوە كردەوە كە عێراق و ئێران دوو وڵاتانی دراوسێن و پەیوەندی مێژوویی هاوبەشیان هەیە، ودەتوانن بەشداری لەبەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە و هاندان بۆ پەنابردنە بەر دیالۆگ و ئارامی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ناوچەكە و جیهان بكەن.

هەروەها سەرۆك كۆمار، ئاماژەی بەوە كرد كە بەرجەستەكردنی ئاسایش پێویستی بە هاریكاری نێوان وڵاتانی ناوچەكەش هەیە و هاوكات جەختیشی لەپێویستی هەماهەنگی و ڕاوێژكردن كردوە لەسەر پرسە هاوبەشەكان بەشێوەیەك كەخزمەتی بەرژەوەندییەكانی گەلانی عێراق و ئێران و ناوچەكەش بكات و ئاماژەیشی بەگرنگی بەردەوامی ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا لە نێوان بەرپرسانی هەردو ووڵاتدا كرد، لە پێناوی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و توندڕەویدا .

سەرۆك كۆمار، ستایشی هەڵوێستەكانی كۆماری ئیسلامی و پشتیوانییەكانی بۆ گەلی عێراق كرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی سیاسەتەكانی ڕژێمی دیكتاتۆری پێشوو و پشتیوانیكردنیشی لەكورد كاتی بە كۆمەڵكوژی هەڵەبجە و ئەنفال و پاشان جەنگی تیرۆریستانی داعش.

لەلایەن خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لە هەڵوێستی وڵاتەكەی كردەوە لەپشتیوانی هەوڵەكانی عێراق بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری وخواستی بەهێزكردنی خاڵە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات و بەردەوامیدان بەپەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەردو ووڵاتی دراوسێ، بەجۆرێك كەخزمەتی هەماهەنگیە هاوبەشەكان بكات .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا