پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نووسینگەی میدیایی جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێم لەسەر ڕوونکردنەوەکەی قائیمقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێر لەبارەی سەرپێچی کارەباوە هاتەدەنگ.
ئەمڕۆ دووشەممە نووسینگەی میدیایی جێگری سەرۆکی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “بە پێی ڕوونکرنەوەیەک لە قائیقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێرەوە، ئەو هەواڵەی کە ئەمڕۆ لە کۆمەڵێک پەیجی ناو فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە، کە خانووەکەی بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێم کارەبای سەرپێچی ڕاکێشاوە و لە لایەن تیمەکانی بڕینی کارەبای سەرپێچیەوە کارەباکەیان بڕدراوە دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ پەیوەندیەکی بە بەڕێزیانەوە نیە”.
ئەوەش هاتووە، “خانووەکان سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەن، بۆیە ئێمە سەرلەبەری ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکەینەوە و بەڕێز جێگری سەرۆک لە ساڵی (2014) ەوە لەم خانووانە بەرپرسیار نییە، بەڵکو سەر بەوەزارەتی پێشمەرگەن”.
ئەوەش لەکاتێکدایە ئهمڕۆ هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە، “له ههولێر تیمهكانى نههێشتنى زێدهڕۆیی سهر بەكارهباى نیشتمانى، ژمارهیەك كارهباى زێدهڕۆی ماڵانیان بڕىوە، گوایە یهكێك لهو ماڵانە ماڵى شێخ جهعفهر مستەفا جێگرى سهرۆكى ههرێمى كوردستان بووە”.