هۆشدارییەکی توند لە حکومەتی هەرێمەوە لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەری کوردیدا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “بەداخەوە ئاراستەگەلێکى سیاسى لە نێو ڕۆژنامەگەرى کوردیدا هەیە هەڕەشە لەسەر پیشەییبوونى کاری رۆژنامەگەری و رەوتی دیموکراسی دەکات، بۆیە پێویست دەکات بەرژەوەندی وڵات لە پێش هەر بەرژەوەندییەکی دیکەدا بێت”.

ڕۆژی هەینی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەری کوردیدا جوتیار عادل ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تیایدا نوسی، “22ى نیسانى ئەمساڵ، 124 ساڵەى دەرچوونى یەکەم ڕۆژنامەى کوردییە بە ناوى “کوردستان” کە لە لایەن میقدات مەدحەت بەدرخانەوە دەردەکرا و ئێستا ئەو ڕۆژە وەک ساڵڕۆژى ڕۆژنامەگەرى کوردى لە هەرێمى کوردستان دەناسرێت”.

وتیشی، “رەوتى ڕۆژنامەگەرى کوردى پێویستى بە یاسا و ڕێساى نوێتر و کراوەتر هەیە تا هەم ڕێگەنەدرێت بەرەو پاشاگەردانى ئاراستە بکرێت و لە لایەکى تریشەوە ماف و بەرپرسیاریەتییەکانى دیارى بکرێت بۆ فراوانترکردنى ئازادیی ڕادەربڕین و نەهێشتنى پێشێلکاری”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “میدیای ئەلکترۆنی کە پشکى شێرى لە ڕۆژنامەگەریى کوردى بەرکەوتووە، بەدەر لەوە فراوانبوون و خێراتربوونى پانتایی گەیاندنى هەواڵ و زانیارى، لە بەرامبەریشدا جۆرێک لە پشێوى تێدا دروست بووە و زۆر کەس بێ گوێدانە بە ڕەهەندە نیشتمانى و کۆمەڵایەتى و ڕۆشنبیری و ئەمنییەکانى هاوڵاتییان و کۆمەڵگە دەستیان داوەتە ئەو کارە و لە ماوەى ڕابردوو کێشەساز بوون”.

ئەوەشی خستەڕوو، “بۆیە فەرمانگەى میدیا و زانیارى بە هاوکارى لایەنی حکومی و ناحکومی لە هەرێمى کوردستان، کارى لەسەر “ڕێنمایی کارى میدیایی لە هەرێمى کوردستان” کردووە لە پێناو بەرژەوەندى گشتى و ڕێکخستنى بوارى میدیای بینراو و بیستراو.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا