نێچیرڤان بارزانی: بەدواداچوون بۆ زیانلێكەوتوانی لافاوەكەی هەولێر دەكەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێكی لە بارەی لافاوەكەی رۆژی رابردوی هەولێرەوە بڵاوكردەوەو رایگەیاند، بەدواداچوون بۆ زیان لێكەوتوانی لافاوەكە دەكەن.

بەپێی راگەیەنراوەكە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ئەنجامداوە و تاوتوێی زیانەكانی لافاوەكەیان كردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، سەرۆكایەتی هەرێم لە نزیكەوە بەدواداچوونی مەیدانی بۆ شوێنە زیانبەركەوتووەكانی لافاوەكە دەكات.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، سەرۆكی هەرێم لایەنە پەیوەندارەكانی را‌سپاردووە بۆ هاوكاریكردن و یارمەتیدانی لێقەومان و دابینكردنی پێداویستییەكانیان.

رۆژی 30ی ئە مانگە شەپۆلێكی بارانبارین هەولێری گرتەوەو لە زۆربەی ناوچەكان لافاو دروستبووە كە بەهۆیەوە چەندین ماڵ زەرەرو زیانیان پێگەشت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا