وەزیری دارایی: عێراق ناتوانێت ڕێژەی هەناردەی نەوت زیادبکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، “عێراق ناتوانێت ڕێژەی هەناردەی نەوت زیادبکات، چونکە پابەندە بە ڕێککەوتنەکانی ئۆپیکەوە”.

عەلی عەلاوی لەمیانی سەردانەکەی بۆ واشنتۆن ڕایگەیاند، “لە کاتێکدا عێراق قازانج دەکات لە بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت بەهۆی جەنگی ڕوسیا و ئۆکرانیا، بەڵام زیانەکانیشی زۆرن لەوانەش بەرزبوونەوەی نرخی پەیین و گەنم و کەرەستە سەرەکییەکانی دیکە”.

وتیشی، “سەرباری بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت و مانگرتن لەو سەرچاوانەی پەیوەستن بە ڕوسیاوە، بەڵام عێراق بەڕوونی پابەندە بەو ڕێککەوتنانەی لەلایەن ئۆپیکەوە دانراون و ناتوانێت هەناردەی نەوت زیادبکات”.

لە مانگی ئاداردا، عێراق بڕی 4.4 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە و بەراورد بە مانگی شوبات بڕی 80 هەزار بەرمیلی زیادەی ناردووەتە دەرەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا