پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، له‌ڕاستیدا ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه سه‌باره‌ت به‌هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هه‌تائێستا هیچ گرفتێكی نه‌بووه له‌ساڵانی ڕابردوو هه‌تا ئه‌مڕۆش به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ده‌ڕوات بەڕێوە، لە داهاتووشدا ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره هه‌بێت هه‌نارده‌كردنی گازی سروشتی هه‌رێمی كوردستان دیسان به‌ڕێگه‌ی توركیا ده‌بێت.
سەفین دزەیی بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، “هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی ئه‌وه‌ی نییه كه ببێته جێگره‌وه بۆ وڵاتانی تر، ڕاسته ئه‌وبه‌شه گازه سروشتیه‌ی ته‌خمین ده‌كرێت له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه به‌شێكی كه‌م نییه و زۆره، له‌م قۆناغه‌دا هه‌وڵ ده‌درێت زیاتر په‌ره به گازی سروشتی هه‌رێمی كوردستان بدرێت، ئه‌و سه‌رمایه‌گوزار و ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندایه به‌رهه‌میان زیاتر بێت و زیاتر بۆناوخۆی هه‌رێمی كوردستان به‌كاربێت”.
وتیشی، “لە 50%ی وێستگه‌كانی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان به‌گازی سروشتی ئیش ده‌كه‌ن، هه‌وڵ و ته‌قه‌لا بۆئه‌وه‌یه پاش ساڵ و نیوێكی تر هه‌موو وێستگه‌كان بتوانن به‌گازی سروشتی ئیش بكه‌ن و هه‌وڵه‌كانیشیان به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كه چتر سوته‌مه‌نی وه‌كو گازوایل به‌كارنه‌یه‌ت كه تێچوونی یه‌كجار زۆره، لە گەڵ ئەوەشدا گازی سروشتی بۆ ژینگه ڕێكوپێكتره‌وه و باشتره و هه‌م تێچوونیشی كه‌متره، بۆیه هه‌وڵده‌درێت كه له‌قۆناغی یه‌كه‌م بەشی ته‌واوی غازەکە بۆ هه‌رێمی كوردستان بێت، دوای ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر به‌شه‌كانی تری عێراق پێویستیان هه‌بێت و داواكار بن ده‌كرێت به‌شێك له‌وه‌ش بۆ عێراق بێت، دواتر له‌ساڵانی داهاتوودا هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و دونیای ده‌ره‌وه بچێت بێگومان له‌وانه‌یه، به‌ڵام ڕەنگە قۆناغی باسكردنی جێگره‌وه زوو بێت”.
لەبارەی سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و شاندەکەی بۆ تورکیا سەفین دزەیی باسی لەوەکرد، “له ڕابردووش سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران سه‌ردانی فه‌رمی توركیای كردووه و سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیری ده‌ره‌وه و به‌رپرسانی تری بینیووه، ئه‌مجاره‌ش له‌سه‌ر بانگهێشتی ده‌وڵه‌تی توركیا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بانگهێشت كرابوو له ئه‌سته‌مبوڵ، دیداره‌كه‌ش دیدارێكی ورد بوو له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بابه‌تی هه‌نوكه‌یی گفتوگۆ كرا”.
وتیشی، “ئه‌و جۆره دیدارانه زیاتر به‌مه‌به‌ستی ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا له‌سه‌ر بارودۆخه‌كانە كه هاتوونه‌ته‌پێش، چ له‌بواری ئابوری بێت یان وزه بێت، هه‌روه‌ها له بواری سیاسی به‌تایبه‌تیش ئه‌مڕۆ عێراق كه له‌ڕووی سیاسیه‌وه دوچاری چه‌ند چه‌قبه‌ستوویی بووه له‌پێكهێنانی حكومه‌ت و زیاتر له شه‌ش مانگه هه‌ڵبژاردن كۆتایی پێهاتووه، هه‌تا ئێستا بارودۆخه‌كه یه‌كلانه‌بۆته‌وه”.