كۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەستیپێكرد

پۆڵەتیک پرێس:
لە ماڵی سەرۆك مام جەلال لە بەغدا، کۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و وەفدی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی سەبارەت بە دەستپێشخەرییەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەستیپێکرد .

کۆبوونەوەکە بە بەشداریی شاندێکی باڵای یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانیەوە و تیایدا پرسی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق تاوتوێدەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ چوارشەممە 6-4-2022 ئەو وادەیەی دەستوور بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیاریکردووە، کۆتاییهات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا