پوتن هێزەکانی ڕوسیا لە ناوچەکانی دەوروبەری کیێڤ دەکشێنێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە دەستپێشخەرییەکدا بۆ هێوربوونەوەی دۆخی جەنگی ئۆکرانیا، ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا فەرمانی دەکرد هێزەکانی وڵاتەکەی لە دەوروبەری کیێڤ بکشێتەوە.

لەوبارەیەوە دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی حکومەتی ڕوسیا ڕایگەیاند، لەکاتی دانوستانەکاندا دەتوانین بڕیاری جددی دەربکەین، بۆیە ڤلادمیر پوتن فەرمانی بۆ هێزەکانمان دەرکردووە، ناوچەکانی دەوروبەری کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا چۆڵبکەن.

ئەم بڕیارەی پوتن لەکاتێکدایە، جەنگی ڕوسیا دژی ئۆکرانیا لەژێر ناوی “پاراستنی هەرێمی دۆنباس” پێیناوەتە هەفتەی شەشەمەوە.

وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا، کەنەدا و یابان و ئوسترالیا سزای قورسی ئابووریان بەسەر ڕوسیادا سەپاندووە، جگە لەوەش دژی لەشکرکێشییەکانی ڕوسیا، وڵاتانی ناتۆ و ڕۆژئاوا لەڕووی سەربازی و ئابوورییەوە هاوکاریان پێشکەشی ئۆکرانیا کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا