بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەرێمی كوردستان ماڵی هەمیشەیی هەموو نەتەوە، پێكهاتە و ئاینزاكانە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بۆنەی جەژنی  ئەکیتۆی ئاشوورییەکان پیرۆزباییەکی بڵاوکردەوە و دەشڵیت، “هەرێمی كوردستان ماڵی هەمیشەیی هەموو نەتەوە، پێكهاتە و ئاینزاكانە”.

لە پەیامێکدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد، “خوشک و برایانی ئاشووری، سریانی و کلدانی لە ھەرێمی کوردستان و عێراق پێکھاتەیەکی دێرین و ڕەسەنی ئەم وڵاتەن و ڕۆڵێكی گرنگیان لە پتەوكردنی گیانی تەبایی و پێكەوەژیاندا هەبووە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “هەرێمی كوردستان ماڵی هەمیشەیی هەموو نەتەوە، پێكهاتە و ئاینزاكانە و دەبێت هەمووان فرەڕەنگی بپارێزن و هەوڵ بۆ زیاتر قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و لێبوردەیی بدەن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا