پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڕاوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، کێشەی مووچەی فەرمانبەران چارەسەر دەبێت و ” پێشوازی لە ناردنی ڕاستەوخۆی مووچە دەکەین بۆ فەرمانبەرانی هەرێم”.
سەڵاح موشی، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد،” کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە کۆتایی ئەم مانگە چارەسەر دەبێت”.
ئاماژەی بەوەکرد،” پێشوازی لە دابەشکردنی ڕاستەوخۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکەین” و دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەرێگای بانکی TBI بەشێک لە کێشەکان چارەسەر دەکات.
ڕوونیکردەوە، فەرمانبەرانی هەرێم دەبێت لە وادەی خۆیدا مووچە وەربگرن، بۆیە لەڕێگای بانکی TBIەوە پاڵپشتی لە داواکاری دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکەین.