پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند، فەرماندەی فیرقەی 1ی پۆلیسی فیدڕاڵی لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە و لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی عێراق بەهۆی کەمتەرخەمیانەوە لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت کە بووەهۆی سوتاندنی بارەگای پارتی لە بەغدا.
لایخۆیەوە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانی دەرکرد بۆ دەستبەسەرکردنی ئەو بەرپرسانەی لە ئەرک و کارەکانیان کەمتەرخەم بوون.
شەوی ڕابردوو نایف کوردستانی کە ڕاوێژکاری بارەگای بارزانیە و وەک چاودێری سیاسی خۆی ناساندووە، دژی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان تویتێکی کرد و دوابەدوای تویتەکە لایەنگرانی مەرجەعیەت بارەگای پارتییان لە بەغدا گەماڕۆدا و سوتاندیان”.