ناوچەی سەوز لەبەغدا لە داخرا

پۆڵەتیک پرێس

ئەمڕۆ شەممە بڕیارە کۆبوونەوەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ئەنجام بدرێت، لە ئێستادا ناوچەی سەوز داخراوە.

سەرچاوەیەک بە پۆڵەتیک پرێس-ی ڕاگەیاند، هێزێکی زۆر لە بەغدا بڵاوەی پێ کراوە، مەترسیەکی زۆر هەیە و ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکان بڵاوەیان پێکراوە، تا ئێستا دیار نیە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران چۆن بەڕێوە دەچێت.

بڕیارە ئەمڕۆ داینیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام بدرێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، بەڵام تا ئێستا لایەنە سیاسیەکان نەگەیشتوونەتە ڕێکەوتن، ئەو لایەنە کوردیانەش کە بایکۆتی دانیشتنەکەیان کردووە، فراکسیۆنی یەکێتی و یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەرین، چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەو چەندین لایەنی دیکەی عێراقیش بایکۆتی دانیشتنەکەی ئەمڕۆیان کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا