مەحمود عوسمان: من بم لەبری حکومەتی هەرێم کونسوڵی ئێران لە هەولێر دەردەکەم

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەحمود عوسمان سیاسەتمەداری کورد و عێراق پێشبینی دەکات، دۆخەکە بەرەو خراپتر بڕوات، ئەگەر داواکارییەکانی ئێران جێ بەجێ نەکرێت ڕەنگە ئەمجارە توندتر هێرش بکاتە سەر هەرێم.

مەحمود عوسمان بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، “من بوومایە لەبری حکومەتی هەرێم کونسوڵی ئێرانم لە هەولێر دەردەکرد، ئەو ئیشی چیە لە هەولێر لە وڵاتەکەیەوە بە موشەکی بالستی لێمان دەدرێت”.

وتیشی، “مادام حکومەتی هەرێم توانا و دەرەقەتی ئێرانی نیە با مەرحەبایی ئێران بکات، لەگەڵی ڕێک بکەوێت، ئێ نە ڕێک دەکەوێت لە گەڵی نە بەرەنگاریشی دەبێتەوە، واتە ئەو دۆخەی بۆی دروست کردووە زۆر خراپە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لایەنە عێراقییەکان بونەتە دوو بەش لەسەر موشەک بارانکردنی هەولێر، ئەو بەشەی سەر بە ئێرانن بڕوایان بە بانگەشەکانی ئێران کردووە کە ڕایگەیاند بنکەی ئیسڕائیلییان موشەک بارانکردووە، ئەو بەشەی تر کە سەر بە ئێران نین، سوننەن یاخود سەر بە سەدرن وتویانە ئەم کارەی ئێران شتێکی خراپە و هێڵی سورە سەروەری عێراقی پێشێل کردووە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا