هواوی مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای هواوی مۆبایلی هواوی نۆڤا11 ئێس ئی بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو دروست دەکات.

مۆبایلی هواوی نۆڤا11 ئێس ئی کێشەکەی 197 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.78 ئینج و دیقەی پیشاندانی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 1300 مۆمە، چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم8450 سناپ دراگۆن جین وەن و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ730ی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(108+12+5) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، بەسیستمی هارمۆنی ئۆ ئێس کاردەکات، خێرای پاتریەکەی 4500 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا