تایبەتمەندییەكانی گالاكسی ئێس ٢١

پۆڵەتیك پرێس:
بەپێی ئاشكراكردنی زانیارییەكان لە ماڵپەڕی PGR ، گالاكسی ئێس ٢١ یەكێكە لەنوێترین مۆبایلەكانی كۆمپانیای سامسۆنگ، كە چەندین تایبەتمەندی تەكنیكی بەهێزی لە خۆ گرتووە.

لە مۆبایلی گالاكسی ئێس ٢١ و ئێس ٢١ پڵەس دا، شاشەی تەخت لە جۆری ئینفنتی و داینامیك ئامولید بەكارهێنراوە، كە قەبارەی گالاكسی ئێس ،٢١ ٦.٢ دەبێت.

هەر بەپێی زانیارییەكانی ئەو ماڵپەرە، هەردوو مۆبایلە بەهەستەوەری دەستدەكرێنەوە، لە لا تەنیشتەكانی مۆبایلەكە دانراوە، كامێرایكانیان سێ دانەییەو هەریەكەیان دیقەی ١٢ مێگا پێكسڵە، لە هەمان كاتدا كامێرای سێیەم دیقەكەی ٦٤ مێگا پێكسڵە، هەروەها هەردوو مۆبایلەكە دەتوانن بە دیقەی 8k لە جۆری یەكەمدا بەخێرایی ٢٤/٣٠ لە جۆری دووەم دا ٦٤/٣٠. ڤیدیۆ تۆمار بكەن .

میمۆری هەردوو مۆبایلەكە بەشێوەیەكی گشتی ٨ گێگا بایت دەبێت لە كاتێكدا لەناوخۆدا ٢٥٦ گێگابایتی هەیە، هەروەها چارەسەر بەسناپ دراگۆن ٨٨٨ یاخود ئێكسینۆس ٢١٠٠.

باتری جۆری یەكەم واتە ئێس ٢١ ٤٠٠٠ یەكەیەو جۆری دووەم ئێس پڵەس ٢١ ٤٨٠٠ یەكەیە.

هەمان ماڵپەڕ نرخی ئەم مۆبایلە تازەیەی ئاشكرا كردووە، كە گالاكسی ئێس ٢١ با ١٠٣٨ دۆلار دەفرۆشرێت، بەڵام گالاكسی ئێس پڵەس ٢١ بە ١٢٣٨ دۆلار دەفرۆشرێت، وا پێشبینی دەكرێت لە ١٤ كانوونی دووەمی ساڵی تازەدا بخرێتە بازاڕەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا