شیاومی مۆبایلێکی نوێ دروستدەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای شیاومی مۆبایلە نوێیەکەی شیاومی ڕێدمی10 پاوەر بەتایبەتمەندیەکی زۆر دروستدەکات و ڕکابەری مۆبایلە زیرەکەکانی دیکە دەکات.

مۆبایلی شیاومی ڕێدمی10 پاوەر کێشەکەی 203 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.7 ئینج و دیقەی پیشاندانی720/1650 پێکسڵ، تێکڕای ڕووناکیەکەی 400مۆمە، چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن680 فۆڕ جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ610ی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(2+50) مێگاپێسکڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی پێنج مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، خێرای پاتریەکەی 6000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا