پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند، جگە لە وەرگرتنی دوو ژەم ڤاکسینی کۆرۆنا، ئەو کەسانەی گەشت دەکەن دەبێت پشکنینی کۆرۆنایان پێبێت کە لە 48 کاتژمێر کۆنتر نەبێت.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، پێویسته سه‌رجه‌م گه‌شتیاران به‌ڵگه‌نامه‌ی نێگه‌تیڤی شیكاری ڤایرۆسی كۆرۆنا (PCR)یان پێبێت كه له 48 كاتژمێر كۆنتر نه‌بێت، له كاتی گەڕانەوە لە گەشت یان گەشتکردن له فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه.
ئەوەشی خستەڕوو، “بڕیاری وه‌رگرتنی پشكنینی كۆرۆنا ئه‌و گه‌شتیارانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه به‌ڵگه‌نامه‌ی وه‌رگرتنی هه‌ردوو ژەمی ڤاكسینی كۆرۆنایان پێیه”.