پەروەردە بڕیارێك بۆ مامۆستا و فەرمانبەران دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

پەروەردەی سلێمانی مامۆستا و فەرمانبەران پابەندی تۆماركردن لە سیستمی بایۆمەتری دەكات، بەمەبەستی بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق.

لە نوسراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی كە ئاڕاستەی سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن كراوە، تیایدا دوای لە مامۆستا و فەرمانبەران كردووە، لەسیستمی بایۆمەتری خۆیان تۆماربكەن و كارتەكانیان وەربگرنەوە، بۆ ئەوەی بتوانن لەپرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتوودا بەشداربن.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەخەتەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا