سێ جۆر سەوزە لەزستاندا یارمەتی گەرمبونەوەی جەستە دەدەن

پۆڵەتیک پرێس

لەوەرزی زستاندا و لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرما خواردن و سەوزەواتەکان ڕۆڵێکی گرنگیان لە گەرمبونەوەی جەستە و رێگریکردن لە نەخۆشیەکان هەیە کە بەهۆی سەرمابونەوە ڕوودەدەن، بەتایبەتی سەوزەواتە وەرزییەکان لە وەرزی زستاندا یارمەتی گەرمبونەوەی جەستە دەدەن.

سێ جۆر سەوزە لە وەرزی زستاندا یارمەتی گەرمبونەوەی جەستە دەدەن:

-سپێناخ
یەکێکە لە سەوزە بەسوودەکان بۆ وەرزی زستان و وشک، دەوڵەمەندە بە کانزا و ڤیتامینەکان و کالۆری کەم تێدایە، ئێسکەکان بەهێز دەکات، یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێ دەدات، ڕێگری لە کەمخوێنی و قەبزی دەکات.

100 Graines d'Épinard Matador - légumes jardin potager méthode BIO | Rakuten

 

-گێزەر
ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵ و ڤیتامینەکانی تێدایە، ڕێگری توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ، شەکرە و شێرپەنجە دەکات، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی پێست، قژ و نینۆکەکان هەیە، دەتوانرێت وەک چارەسەرێک بۆ قەڵەوی بەکاربهێنرێت.

فوائد أكل الجزر لتخفيف الوزن - قناة فلسطين اليوم الفضائية

-بەزالیا
بەزالیا لە خێزانی پاقلەمەنیەکانە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، دژەئۆکسان، ڕیشاڵ و کانزاکان، یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن و ڕێکخستنی ڕێژەی شەکری خوێن دەدات، تایبەتمەندی دژە ئۆکسان و هەوکردنی هەیە.

10 أسباب ستجعلك تتناول البازلاء الخضراء يومياً

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا