پۆڵەتیک پرێس
مێشک ئەندامێکی زۆر گرنگی جەستەیە، بۆیە پارێزگاریکردن لە تەندروستی زۆر پێویستە، ئەو کەسانەی کێشەی مێشکیان هەیە زیاتر تووشی سەرئێشە، ماندوبوون و لەدەستدانی بیرەوەری دەبنەوە.
سیستمی خۆراکی کاریگەری زۆری لەسەر تەندروستی مێشک هەیە، ئەم خواردنە زستانانە پارێزگاری لە تەندروستی مێشک دەکەن بەپێی ماڵپەڕی”doctor.ndtv”:
-هێلکە
بەیەکێک لە باشترین خواردنەکان بۆ زستان دادەنرێت مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی مێشک و جەڵتەی مێشک کەمدەکاتەوە.
-ماسی
سوودێکی زۆری لە پارێزگاریکردنی تەندروستی مێشک، دڵ و جومگەکان هەیە.
-ماست
سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس هەیە و ڕێژەیەکی زۆر برۆبایۆتیکی تێدایە کە بۆ تەندروستی مێشک بەسوودە، دەوڵەمەندە بە مەگنسیۆم و پۆتاسیۆم یارمەتی زیادبوونی ڕێژەی ئۆکسجین لە مێشکدا دەدەن.
-سپێناخ
وەرزی زستان وەرزی سپێناخە، ڕێژەیەکی زۆر ترشی فۆلیک، پڕۆتین، مەگنسیۆم، ڤیتامینەکانی بی و سی تێدایە، تایبەتمەندی دژەهوکردن هەیە ئەگەری توشبوون بە هەوکردنەکانی مێشک و نەخۆشی زەهایمەر کەمدەکاتەوە.
-تەماتە
دژەئۆکسانە بەهێزەکانی تێدایە و ڕێگری لە تێکچوونی خانەکانی مێشک و نەخۆشییەکانی دەکات.