یەکەم پەرلەمانتاری کورد سكاڵای یاسایی لەسەر هۆشیار زێباری تۆمارکرد

پۆڵەتیک پرێس:
دیلان غەفور، پەرلەمانتاری عێراق لەگەڵ پەرلەمانتارێکی دیکەی سەربەخۆ سکاڵای یاسایی لەسەر هۆشیار زێباری، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق تۆمارکرد.

بەگوێرەی نوسراوێکی دادگای کەرخ، هەریەکە لە دیلان غەفور و عەلی تورکی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق سکاڵای یاساییان لەسەر هۆشیار زێباری تۆمارکردووە، بە تۆمەتی خەرجکردنی زیاتر لە سێ ملیار دینار لەدەرەوەی یاسا لەوکاتەی وەزیری دەرەوەی عێراق بووە.

بەگوێرەی سکاڵاکەی ئەو دوو پەرلەمانتارە، سەرەڕای ناڕەزایەتی لایەنی ئیداریی، بەڵام هۆشیار زێباری ئەو پارەیەی خەرجکردووە.

دادگای کەرخ بڕیاریداوە لێکۆڵینەوە لە سکاڵا یاساییەکەی هەردوو پەرلەمانتارەکە بکات و دواتر دادگای فیدراڵی عێراق ئاگادار بکاتەوە.

جگە لەو دوو پەرلەمانتارە، عالیە نوسێف یەکێکی دیکەیە لەو پەرلەمانتارانەی عێراق کە سکاڵای یاسایی دژی هۆشیار زێباری جوڵاندووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا