پێشبینی دەکرێت ئاستی هەڵئاوسان لە عێراق دابەزێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی نێودەوڵەتی پێشبینیکرد، ئاستی هەڵئاوسانی ساڵانەی عێراق لەمساڵدا بگاتە %3.3 و ژمارەی ئەو کەسانەی لە هەژاریدا دەژین لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا بگاتە 9 ملیۆن کەس.

بانکی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “پێشبینی دەکرێت لەمساڵدا ئاستی هەڵئاوسانی ساڵانەی عێراق لە %6 بۆ %3.3 کەمبکات و لە ساڵی 2023شدا بگاتە %3”.

ئەوەشی خستەڕوو، “گەورەترین هەڵئاوسان ڕوبەڕوی ئێران دەبێتەوە و پێشبینی دەکرێت ئاستی هەڵئاوسان لە ئێران بۆ ساڵی 2022 بگاتە %37.6 لەدوای ئەویش میسڕ دێت بەڕێژەی %10، لەدوای ئەوانیش تونس دێت بەڕێژەی %6.4”.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی بانکی نێودەوڵەتی، کەمترین ڕێژەی هەڵئاوسانیش لە جیبوتی و سعودیەیە بەڕێژەی %2.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە، زۆرێک لە وڵاتانی ناوچەکە ڕوبەڕوی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک دەبنەوە و مەترسی دەکەوێتەسەر ئاسایشی خۆراکیان لە دیارترین ئەو وڵاتانە جیبوتی، لوبنان، سوریا و یەمەنە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا