ترەمپ: بایدن ئەمریکا بەرەو دۆزەخ دەبات

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ڕایگەیاند، “جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا وڵاتەکە بەرەو دۆزەخ دەبات”.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی نیوز ماکس ترەمپ ئاماژەی بەوەکرد، “وڵاتێکی نایابمان هەیە کە بەرەو دۆزەخ هەنگاودەنێت و بەخێرایی دەبێتە دۆزەخ”.

ترەمپ بایدنی تۆمەتبارکرد بەوەی، ساڵی ڕابردوو زیانێکی زۆری بە ئەمریکا گەیاندووە، وتیشی: گەر بەشێوەیەکی گشتی بڕوانن، لە ساڵی ڕابردووەوە قەیرانەکانی ئابووری و هەڵئاوسان و کۆڤید-19 و ئابڕوچوونی سەربازی ئەمریکا لە ئەفغانستان دەبینن.

پێشتریش ترەمپ لە ویلایەتی تەکساس ئاماژەی بەوەکردبوو، “نەشارەزایی سیاسی بایدن دەبێتەهۆی هەڵگیرسانی سێیەم جەنگی جیهانی”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا