فڕۆكەی توركیا سێ‌ ناوچەی لە باشوور و رۆژئاوای كوردستان بۆردوومانكرد

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاوە كامپی شەهید رۆستەم جودی لە مەخمور و شەنگال بۆردومانكران و تا ئێستا زیانەكان نەزانراون.

بەپێی زانیاریەكانی پەیامنێری پۆڵەتیك پرێس لە شاری هەولێر ، ئەمشەو فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا بۆردومانی مەخموریانكردووە و چەند مووشەكێك لە دەوروبەری كامپی شەهید رۆستەم جودی كەوتوونەتەوە بەڵام زیانەكان نەزانراون.

لەلایەكی دیكەوە هەر ئەمشەو فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی شنگالیان كرد.

ئەمە جاری یەكەم نییە توركیا بەبیانووی بوونی پەكەكە بۆردومانی شنگال و مەخمور دەكات.

هاوكات هەرئەمشەو فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی گوندی تەقیل بەقیلیان لە رۆژئاوای كوردستان كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا