سانچێز: خۆرخی میسی فریودا

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش ئەوەی لیۆ میسی بڕیاری مانەوەی دا لە یانەی بەرشەلۆنە و پاشگەز بۆوە لە ڕۆیشتن لە یانە كەتەلۆنییەكە بۆچوونەكان سەبارەت بە مانەوەی وەك بڕیاری ڕۆیشتنەكەی زۆر بوون لە نێوان ئەوانەی بۆچوونیان ئەوە بوو مانەوەی لیۆ جوانترینە لەگەڵ ئەوانەی پێیان وا بوو ڕۆیشتنی باشترین بڕیارە.

لەو نێوەندەدا هۆگۆ سانچێزی مەكسیكی ئەفسانەی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ڕكابەری ئەزەلی بەرشەلۆنە ڕایگەیاند: (دەبوو لیۆ بڕۆشتایە و پاشگەز نەبوایەتەوە، چونكە ئەوە بۆ ئەو باشتر دەبوو من پێم ناخۆشە بڕیاری مانەوەیدا لە بەرشەلۆنە سەرەڕای ئەوەی كە هاوینی داهاتوو دڵنیام بڕیاری دووركەوتنەوە لە بەرشەلۆنە دەدات ڕووە و یانەیەك دەڕوات نازناوی لەگەڵ بباتەوە).

سانچێز ڕاشیگەیاند: (پێم وایە خۆرخی باوكی و دەستەی پارێزەرانی فریویاندا نازانم بەرژەوەندییەكە چی بووە، بەڵام ئەو هەڵوێستەی ئەوان وای كرد بارتۆمیۆ كە ناو و نازناوی یانەكەی ناشرین و لەكەدار كردووە هەڵوێستی لە مێسی بەهێزتر بێت لە یانەكەدا و میسیش بەند بكات بە مانەوە ئەمەش هەڵەیەكە باوكی و هاوكارەكانی كردیان، چونكە دەیان توانی نامە فاكسییەكەی میسی نەنێرن بەڵكو دانیشن گفتوگۆ بكەن و بڕیاری باشتر بدەن بۆ داهاتووی لیۆ).

سانچێز وتیشی: (میسی مەزنترینی مێژووی تۆپی پێ‌ یە هەموان بینیمان دۆخەكە چۆن شڵۆق بوو هەر ئەوەندەی وتی “من دەمەوێت بڕۆم” ئەوە بۆمبێكی چاوەڕوان نەكراو بوو ئاراستەی دونیای تۆپی پێ‌ كرا ئەو شتەش تەنها میسی دەتوانێت بیكات، چونكە ئەو بەردەوام دەیەوێت براوە بێت بەرشەلۆنەش چی دی ئەو جێگەیە نییە كە میسی ئەو خەونەی تیادا ببینێت).

لە كۆتاییشدا ئەفسانەی تەمەن 62 ساڵەكە وتی: (میسی زۆر تەنها كرا باوكی ڕۆڵی بەڕێوەبەرێكی سەرنەكەوتووی بینی لە دۆخەكەدا پێشم وایە كۆتایی وەرز میسی هەر بەرشەلۆنە جێدەهێڵێت، چونكە لەگەڵ یانەی تر دەتوانێت نازناو بباتەوە نەك لەگەڵ بەرشەلۆنە).

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا