لۆكاكۆ و چێڵسی لە گەشتن بە رێككەوتن نزیكبوونەوە

یانەی چێڵسی ئینگلیزی و لۆكاكۆی یاریزانی یانەی ئینتەرمیلان نزیكن لە گەشتن بە رێككەوتن بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ یانەكە.

رۆژنامەی سكای سپۆرت بڵاویكردەوە، لۆكاكۆی هێرشبەری ئێستای یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی نزیكە لەوەی بگات بە رێككەوتن لەگەڵ یانەی چێڵسی و لەئێستاشدا شاری میلانۆی بەرەو بەریتانیا جێهێشتووە.

میدیاكان لەزاری چەند سەرچاوەیەكەوە بڵاویانكردوەتەوە، ئەو یاریزانە گرێبەستی یانەكەی واژۆكردووەو بۆندەكەشی بەبڕی 115 ملیۆن یۆرۆ رێككەوتنی لەسەر كراوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، پێشبینی دەكرێت ئەمڕۆ سێ شەمە 10ی ئاب چێڵسی بە فەرمی گواستنەوەی لۆكاكۆ بۆ یانەكەیان رابگەیەنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا