ڕامۆس پادشای نازناوەكان

پۆڵەتیك: سپۆڕت

زۆرن ئەو یاریزانەی لە مێژووی تۆپی پێ دا ناو و شوهرەتی خۆیان هەیە و تا دونیا دونیایە وێنەیان جارێكی تر دروست نابێتەوە لەو ناوانەش فرانس بیكنباوەر فرانكۆ باریزی پاولۆ ماڵدینی كارلۆس پۆیۆڵ و چەندان و چەندان یاریزانی تر كە ناویان هەرگیزاو هەرگیز بیر ناچێتەوە لە هاوشانی ئەوانیش سێرجیۆ ڕامۆس ناوێكی زێڕین و ناوازەی دونیای تۆپی پێ یە.

ڕامۆس ساڵی 2005 كاتێك ڕووی كردە ڕیاڵ مەدرید

ڕامۆس كوڕە قژ درێژەكەی فێرگەی یانەی سڤیلیای ئەندەلوسی كە ساڵی 2005 ڕووی كردە قەڵای سانتیاگۆ بیرنابیۆ تا ئێستا نە جێگرەوەی هەیە نە كەسیش دێت پاش ئەو ببێتە جێگرەوەی و وێنەی ئەومان بۆ نماییش بكاتەوە و بە وێنەی ئەو بجەنگێت.

نازناوی ژمارە 13 ی چامپیۆنس لیگ

ڕامۆس جەنگاوەری بێ‌ وێنەی ڕیاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی لاڕۆخای ئیسپانیایە ئەو كاپتنە كەس ناتوانێت نكوڵی لە ئاست و لە مەزنی ئەو بكات لەگەڵ ئەو ئاستە ناوازەیەش كە پێشكەشی دەكات چەندان و چەندان نازناوی گەورەی بە دەستهێناوە كە ژمارەیان بێ‌ شومارە:

ڕامۆس لە 650 یاری دا 22 نازناوی بە دەستهێناوە
4 نازناوی چامپیۆنس لیگی بە دەستهێناوە
4 جامی جیهانی یانە پاڵەوانەكانی كیشوەرەكانی بە دەستهێناوە
3 جامی سوپەری ئەوروپای بە دەستهێناوە
5 نازناوی لالیگای ئیسپانیای بە دەستهێناوە
2 جامی پادشای ئیسپانیای بە دەستهێناوە
4 جامی سوپەری ئیسپانیای بە دەستهێناوە

لەگەڵ هەڵبژاردەی لافۆربیا ڕۆخا:
1 جامی جیهانی مۆندیال
2 جامی نەتەوەكانی ئەوروپا

ئەو گۆڵەی لە خولەكی 93 تۆماری كرد نازناوی چامپیۆنسی دایەوە بە ڕیاڵ

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا