دوو بوومەلەرزە هەرێمی كوردستانی هەژاند

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو بوومەلەرزە بە گوڕی جیاواز ناوچەكانی ئیدارەی گەرمیان و كەلار و چەند ناوچەیەكی دیكەی هەژاند.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو بوومەلەرزە بە گوڕی جیاواز ناوچەكانی ئیدارەی گەرمیان و كەلار و چەند ناوچەیەكی دیكەی هەژاند.

محەمەد كەمال، كە لە كەلار و شارەزای بواری كەشناسی و بوومەلەرزەزانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە دوو بوومەلەرزە بە گوڕی جیاواز ناوچەكانی ئیدارەی گەرمیان و كەلار و چەند ناوچەیەكی دیكەی هەژاند.

ڕاشیگەیاند، كە بوومەلەرزەی یەكەمیان لە كاتژمێر 11:38 ی پێش نیوەڕۆ بە گوڕی 3.7 پله به پێوەری ڕێختەر لە قوڵایی 10 كیلۆمەتر  و دوومیان كاتژمێر 11:43 ی پێش نیوەڕۆ بە گوڕی 2.9 پله به پێوەری ڕێختەر لە قوڵایی 10 كیلۆمەتر ڕوویدا.

هەروەها بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم هەواڵی ڕوودانی دوو بوومەلەرزەكەی پشتڕاست كردەوە و ئاشكرای كردووە، “چەقەكەی شاری (كرمانشان)ە بە دووری 32 كم لە خانەقین و 36 كم لە كفری دوورە بەقوڵایی 10 كم، و هاووڵاتیان هەستیان پێكردووە، سوپاس بۆ خودا هیچ زیانێكی نەبووە”.

هاوكات چەندین هاووڵاتی لە سنووری گەرمیان و خانەقین و چەمچەماڵ و دەبەندیخان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاویانكردۆتەوە، كە هەستیان بە بوومەلەرزەكە كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا