له پاش كۆتایهاتنی كۆنگره‌ی یه‌كێتیی و نوێبوونه‌وه‌ی ئه‌و حزبه پاش چه‌ندین ره‌خنه‌و ئاراسته‌و دیدی جیاواز ، دۆسیه‌ی وه‌رزش و لاوانیش بووه كارنامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و حزبه.
نزیك ده‌بینه‌وه له ماوه‌ی شه‌ش مانگ له دامه‌زراندنی بۆردێك به ناوی بۆردی وه‌رزش و لاوان، كه سه‌ركردایه‌تی گه‌نج و چالاك كراوه‌ته به‌رپرسی ئه‌و بۆرده‌و ده‌بو له‌و ماوه‌ی كه دانراوه به پێی په‌یره‌وی حزبه‌كه‌ی ده‌سته‌یه‌كی دابنایه تاوه‌كو كاره‌كانی به‌رێوه‌ببه‌ن به‌ڵام تا هه‌نووكه هیچ رووئیایه‌ك و هیچ كه‌سێیكیش له‌و بۆرده جێگیر نه‌كراوه‌و هیچ رۆشناییه‌كیش له‌و بۆرده له كۆبوونه‌وه له دوای كۆبوونه‌وه‌و ره‌سمگرتن هیچ به‌دی ناكرێت .
بمانه‌وێت و نه‌ماوێت وه‌رزشی ئێستای كوردستان به قورسترین و زه‌حمه‌ترین كاته‌كانی تێده‌په‌ڕێت به‌ڵام نه‌مابینی و نه‌مانبیست سه‌رۆكی ئه‌و بۆرده قسه‌یه‌كی هه‌بێت كه بێگومان قسه‌و هه‌ڵوێستی ئه‌و قسه‌ی حزبه‌كه‌ی ده‌بێت كه خۆی ئاگاداره زۆرترین په‌نجه‌ی تاوان و تۆمه‌تی ره‌وشی وه‌رزشكاران بۆ دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداری ئێسته رۆیشتووه ، باشه ئه‌گه‌ر حزبه‌كه‌ی كاك ئارامیش له‌و نێوه‌ده‌یه بۆ نایه‌ته خه‌ت و به‌رگرییه‌ك بكات.
هه‌ڤاڵ ئارام ، ئێمه‌و مانان ئه‌م نووسینه پێش ئه‌وه‌ی وه‌ك كادرێكی حزبه‌كه‌ت بنووسین وه‌ك خه‌مخۆرێكی وه‌رزشی ئه‌مشاره بۆ ده‌نووسم ، دڵنیام ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه كه‌مێك خۆت له كۆبوونه‌وه‌و پرۆسه‌ی یه‌كتر ناسین و ئاهه‌نگی كۆتایی یارییه تیپه میللییه‌كان و گوێگرتن له راپۆرتی وه‌رزشكاره‌كان له یه‌كتر دووربگریت و زوو به زوو ئه‌و ده‌سته راوێژكارییه‌و ئه‌ندامانی بۆرده‌كه‌ت دروست بكه‌ت .
كاتی ئه‌وه هاتووه ئیتر چاكسازییه‌كانت ده‌ستپێ بكه‌یت ، كاك ئارام تۆ ده‌زانی له شاری سلێمانی چه‌ند یاریگه‌و هۆڵی حزبه‌كه‌ت داهاتی نادیاره‌و كه‌س فلسێك ناگه‌ڕێنێته‌وه بۆ حزب ، تۆ ده‌زانی له سنووری سلێمانی ده‌یان یه‌كێتیی وه‌رزشی و ده‌یان یانه هه‌یه ئه‌ندامه‌كان و پۆسته‌كانیان هی حزبه‌كه‌ت بووه ئێسته هیچ ئینتمایه‌كیان بۆ یه‌كێتیی نه‌ماوه ، كاتی نه‌هاتووه ئیتر قۆڵی لێ هه‌ڵماڵیت و بیانگۆریت ، تۆ ده‌زانی ده‌یان ناوه‌ندی وه‌رزشی هه‌یه كه تاك تاك كارمه‌ندی تێدا ده‌وام ده‌كه‌ن و هۆڵ و یاریگه‌كانیان له بێ چالاكی تۆزی مردوویان لێ نیشتووه‌و ئێسته كه‌س نازانێت كلیلی هۆڵه‌كان له كوێیه ئه‌مه‌نده ده‌مێكه نه‌كراونه‌ته‌وه .
كاتی نه‌هاتووه ئیتر واز له‌و بێ سه‌ره‌و به‌ره‌یه بێت كه چه‌ندین مانگه كه‌سێك ناتوانرێت بۆ نوێنه‌رایه‌تی سلێمانی لیژنه‌ی ئۆلۆمپیی دابندرێت ، بۆ ناتوانی له هه‌ڵه‌بجه نوێنه‌رایه‌تیه‌كه‌یان ئه‌كتیڤ كه‌یته‌وه ئه‌ی هه‌ڵه‌بجه پارێزگایه‌كی حزبه‌كه‌ت نییه .
هه‌ڤاڵ ئارام ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌و ته‌مه ره‌شه‌ی سه‌ر وه‌رزشكاران بڕه‌وێنێته‌وه ئه‌وان ئومێدیان زۆر له‌سه‌ر بۆرده‌كه‌ت هه‌بوو به‌ڵام به‌م ئاقاره‌وه خه‌ریكه بۆرده‌كه ده‌بێته خاڵێکی بێئومیدی له شه‌قامی وه‌رزشی .
هه‌رێز جه‌مال