کازمی دڵنیایی لە پاراستنی بنکەکانی دەنگدان دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆک وەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا تیایدا گفتوگۆ کرا لەسەر پاراستنی بارو دۆخی ئەمنی لە کاتی هەڵبژاردنەکان

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە میانەی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئاسایشی نەتەوەیی، بارودۆخی ئەمنی  ناوچەکە تاوتوێ کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا سەبارەت بە، پلانەکانی پاراستنی بارودۆخی ئەمنی لە کاتی پرۆسەی هەڵبژاردنەکاندا، هەروەها پشتگیری کردن لەو ڕێکارانەی کۆمسیۆن گرتویەتیە بەر، بە ئامانجی دابین کردنی ژینگەیەکی ئارام لە بنکەکانی هەڵبژاردن.

لەسەر بنەمای ڕێنماییەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنیەکان ڕێکەوتنێک دەکەن، بەجۆرێک ناکۆک نەبێت لەگەڵ بڕگەکانی دەستوری عێراق، بۆ پاراستنی ئەمنیەتی ناوچەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا