عێراق داوای ئاو لە سوریا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق، داوا لە حکومەتی سوریا دەکات ئاو بەرەو خاکی عێراق زیاد بکات.

مەهدی ڕەشید وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند “لەكۆبونەوەیەكی داخراوی تەلەفیزیۆنیدا لەگەڵ تەمام ڕەعد هاوپیشە سوریەکەی بۆ پێداچوونەوە بەو ڕێوشوێنانەی گیراونەتەبەر دوای سەردانەکەی وەزیری عێراق بۆ سوریا ئەنجامداوە”.

دەشڵێت “سوریا ڕازی بووە بەشداری لە کۆبوونەوە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و سوریا و تورکیا بکات، ئەمەش دەبێتە هۆی پەرەسەندن لە بواری هاوبەشیکردنی ئاو لە نێوانیاندا”.

لەبەیاننامەكەدا هاتووە، وەزارەت داوای لە لایەنەکانی سوریا کردووە کە ناردنی ئاو بەرەو خاکی عێراق زیاد بکات، بۆ قەرەبوو کردنەوەی کەمئاوی کە بەهۆی کەمی باران بارین و بەرزی پلەی گەرماوە دروست بووە، بۆ ئەوەی هەردوولا هاوبەش بن لە زیانەکان.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک